پڕۆژەى پارێزگارى و خۆگونجاندنەوەى ئاوارەکان لە کەرکوک
لە سەرەتای ساڵی 2016 ەوە ئۆفیسی کەرکوکی ڕێکخراوی گەشە پیدانی مەدەنیەت (CDO) ئەرکی بەڕێوەبردنی پڕۆژەی (PARC)ی پێ سپێردراوە کە لە لایەن کۆمسیۆنی باڵای کاروباری پەنابەرانی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکانەوە (UNHCR) پاڵپشتی کراوە.
ئەرکی بەڕێوەبردنی ئەم پڕۆژەیە کەوتۆتە ئەستۆی 29 کارمەند کە پێنجیان پارێزەرن ئەرکیان پێشکەش کردنی هاوکاری یاساییە بە ئاوارە و پەنابەران و کۆمەڵانی خەڵکب کەرکوک کە پێویستیان بە هاوکاری یاساییە لە بەردەمی دادگا و فەرمانگەکانی حکومەتدا ، تیمی پاریزەران هەموو هاوکاریەکی یاسایی پێشەکەش دەکەن تەنها کەیسی تیرۆرزم نەبێت.
جگە لە تیمی پاریزەران تیمێکی پارێزگاری لە ئاوارەکانیشی تێدایە ئەم پڕۆژەیە کە بریتین لە 8 کارمەند ئەرکیان دیاری کردنی پێداویستیەکانی ئاوارەکان و هەموو ئەرکێکی پارێزگاریە لە ئاوارەکانی شاری کەرکوکە ، و بە شێوەیەکی ڕۆژانە ڕاپۆرتی خۆیان بەرز دەکەنەوە.
وا بڕیارە لە ساڵی 2016 دا تیمی پارک 1500 نوینەرایەتی یاسایی و 2000 ڕاوێژکاری یاسایی وەک هاوکاری پیشکەش بە ئاوارەکان بکات لە شاری کەرکوک ، ئەکە جکە لە خەمڵاندنی بار و پیداویستی بو 20000 ئاوارەی شارەکە و پێشکەش کردنی 36 کۆڕی یاسایی.
Recent Comments