
بەهاوبەشی نێوان بەرنامەی خۆراكی جیهانی (WFP) و ڕێكخراوی گەشەپێدانی مەدەنیەت (CDO) ە ،
دەستیكرد بە دابەشكردنی خۆراك بەسەر ئاوارەكانی ناوخۆی عێراق كە بەشێوەی مانگانە دابەشدەكرێت بەسەریاندا ، لە بەرواری (Nov./2014)دەستی پێكردووە كە بەچەند قۆناغێكی جیاواز تاكو ئێستا بەردەوامە لە هاوكاری كردن ، سەرەتا لەسنوری پارێزگای سلێمانی و پارێزگای هەڵەبجە و ئیدارەی گەرمیان و ئیدارەی ڕاپەڕین دەستی پێكرد كە لە (37) ناوچەی جیاواز پێكهاتبوو وە نزیكەی (12000) خێزان سودمەند دەبوون .
پاشان لە ساڵی 2017 – 2018 پڕۆژەكە فراوان بوو بۆ هەرسێ پارێزگای (سلێمانی و كەركوك و دیالی) كە تەنها ئەو كەسانە سودمەند دەبن كە لەناو كەمپەكاندا نیشتەجێن كە بریتین لەم كەمپانە :
• كەمپەكانی سنوری پارێزگای كركوك (لیلان 1 ، لیلان 2 ، داقوق ، یحیاوا ، نزراوە ، باوە).
• كەمپەكانی سنوری پارێزگای سلیمانی (تازەدێ، قۆرەتوو ، سورداش ، بەرزنجە)
• كەمپەكانی سنوری پارێزگای دیالی (ئەڵوەندی 1 ، ئەڵوەندی 2 )
كە نزیكەی (8250) خێزان نیشتەجێن تیایاندا .
بۆ هەرخێزانێك بڕی (70.3)كغم خۆراك وەردەگرن بەم شێوەیە (30كغم ئارد ، 15 كغم برنج ، 10 كغم نیسك ،
5 كغم شەكر ، 5 كغم ساوەر ، 0.75 كغم خوێ ، 4.55 كغم زەیت).
لە قۆناغێكی نوێدا لە بەرواری (Jul./2018) پرۆژەكە لە سنوری پارێزگای سلێمانی لە كەمپەكانی (سورداش ، بەرزنجە ، تازەدێ ، قۆرەتوو) گۆڕدرا بە سیستمی (كاش) لە بری دابەشكردنی خۆراكی مانگانە، كە بڕە پارەیەك دابەشدەكرێت بەسەر خێزانەكاندا بە پێی ژمارەی سەرخێزان بۆ هەر تاكەكەسێك بڕی (20.000)دینار وەردەگرن لە ڕێگەی (ئاسیا حەواڵە)، كە لە ئێستادا (843)خێزان سودمەند دەبن لە سنورەكە دا كە بە نزیكی (4077) سەرخێزانن .

رێكخراوی گەشەپێدانی مەدەنیەت CDO بە هاوبەشی لەگەڵ ئاژانسی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ كاروباری پەنابەران ئەم پڕۆژەیە جێبەجێ دەكات. مەبەستی سەرەكی ئەم پڕۆژەیە هاوكاری كردن و پشتیوانی كردنی پەنابەران و پەناخوازانی سوری و ئێرانی دانشتووی پارێزگای سلێمانی و گەرمیانە.
ئەم پڕۆژەیە لە پێنج بەشی سەرەكی پێك هاتووە كە بریتین لە بەشی تۆمار, پارێزگاری, هاوكاری یاسایی, نەهێشتنی توند و تیژی لەسەر بنەمای ڕەگەز, سەنتەری كۆمەڵایەتی.
:١- بەشی تۆمار
تیمەكانی ئەم پڕۆژەیە لەسلێمانی و كەمپی عەربەت بۆ پەنابەرە سوریەكان جێگیر كراون, جگە لەمەش تیمێكی گەڕۆك هەوڵی دابین كردنی هاوكاری تۆمار دەدات بۆ ئەو پەنابەرانەی لەدەرەوەی كەمپ دەژین. سەرەكیترین چالاكیەكانی ئەم پڕۆژەیە بریتیە لە : -ە
أ- پێدانی زانیاری و ڕاوێژ بە پەنابەران و پەناخوازان لەسەر چۆنیەتی سودمەندبوون لە خزمەتگوزاریە جیاوازەكانی بەشی تۆمار
دەركردنی فۆرمی پەنابەری UNHCR ب- بۆ پەناخوازانی سوری و ئێرانی و نەتەوەكانی تر
نوێكردنەوەی فۆرمی پەنابەری UNHCR ج- و ئاسانكاری لە نوێكردنەوەی كارتی مانەوە
د- دیاری كردنی كەسانی خاوەن پێداویستی تایبەت و ناردنیان بۆ لایەنی پەیوەندیار بەمەبەستی وەرگرتنی هاوكاری
: ٢- بەشی یاسایی
دابین كردنی هاوكاری یاسایی بۆ پەنابەران و پەناخوازان لەڕێی ئۆفیسی سەرەكی سلێمانی وكەمپی عەربەت بۆ پەنابەرە سوریەكان و ئۆفیسی ڕانیە, گرنگترین كارەكانی پڕۆژەی یاسایی ئەمانەن:
ا- دابین كردنی دۆكومێنتی پێویست وەك بەڵگەنامەی لەدایك بوون, مردن, كارتی مانەوەو بەڵگەنامەكانی تر
ب- نوێنەرایەتی مردنی كلایەنت لە دادگاو دام و دەزگا حكومیەكان
ج- ێدانی ڕاوێژی یاسایی لەڕێی سەردان كردنی سودمەندان لە كەمپەكان و دەرەوەی كەمپەكان, هەروەها لەڕێی چاوپێكەوتن و پێشوازی لە پەنابەران و پەناخوازان لە ئۆفیسی سەرەكی سلێمانی و ئۆفیسی ڕانی.
د- هەماهەنگی لەگەڵ دام و دەزگا حكومیەكان و لایەنە یاساییەكان بەمەبەستی پاراستنی مافی پەنابەران
بەبەردەوامی چاودێری كردنی یاساو پەیڕەوەكانی تایبەت بە پەنابەران و ئاگاداركردنەوەی UNHCR ه- لە پەیڕەوی نوێ و گۆڕانكاری و هەمواركردنەوەی ئەو یاسایانەی كاریگەری دەكەنە سەر ژیانی پەنابەران لە هەرێمی كوردستان.
• سەردان كردنی زیندانەكان بەمەبەستی وەرگرتنی زانیاری دەربارەی پەنابەران و دابین كردنی هاوكاری یاسایی پێویست.
: ٣- بەشی پارێزگاری
بەشی پارێزگاری لەڕێی تیمەكانیەوە هەوڵ دەدات بۆ كۆكردنەوەی زانیاری و لێكۆڵینەوە لێیان و دڵنیا بوون لەڕاست و دروستی زانیاریەكان بەمەبەستی دیاری كردنی مافی پەنابەران و ڕێگەنەدان بە پێشێلكاری مافەكانیان و پاراستنیان لەمەترسی.
گرنگترین كارەكانی ئەم بەشە بریتیە لە:
ا- سەردان كردنی پەنابەران و پەناخوازان بەمەبەستی هەڵسەنگاندنی بارودۆخیان
هەڵسەنگاندن بۆ حاڵەتی كتوپڕ و ناردنی بۆ UNHCR ب- بەمەبەستی وەرگرتنی هاوكاری پێویست
ج- هەماهەنگی لەگەل دام و دەزگا حكومییەكان و لایەنەكانی تر بە مەبەستی دابین كردنی ئەو پێداویستیانەی گرنگن بۆ ئەنجامدانی چالاكی پڕۆژەكە
د – بەشداری چالاكانە لەو كۆبوونەوەیانەی لەگەڵ ئاژانسە مرۆییەكان ئەنجام دەدرێت بۆ خستنە ڕووی ئەو كێشانەی پەیوەندییان بە سوودمەندانی پڕۆژەكەوە هەیە.
: ٤- نەهێشتنی توند و تیژی لەسەر بنەمای ڕەگەز
ئەم پڕوژەیە كاردەكات بۆ بەرگری كردن و نەهێشتنی توند و تیژی بۆ هەردوو ڕەگەز نێر و مێ بەم ڕێگایانەی خوارەوە:
ا- ئەنجامانی سیمینار و كەمپین بۆ بەرزكردنەوەی ئاستی هوشیاری و تێگێشتنیان لە توند و تیژی لەسەر بنەمای ڕەگەز, هاندانیان بۆ گەیاندنی كێشەكانیان و بەژداری كردنیان لە پڕۆگرامەكانی پڕۆژەكەدا.
ب- بەهێزكردنی توانای كەسێتی لە ڕێی كەمپین و سیمیناری هۆشیاركردنەوە و پشتگیری كردن لە گروپە جیاوازەكان
لە نزیكەوە كار كردن لەگەڵ UNHCR ج- و ئاگادار كردنەوەیان لە حاڵەتەكانی توند و تیژی لە ڕێی ڕاپۆرتەكان
د- هەوڵدان بۆ نەهێشتنی ئەو دیاردە كۆمەڵایەتیانەی كاریگەری نەرێنیان هەیە لەسەر ژنان و كچان بوچ نموونە هاوسەرگیری پێشوەخت
ه- دیاری كردنی ئەو كەسانەی لە چوارچێوەی پڕۆژەكەدا ناتوانن هاوكاری وەربگرن و ناردنیان بۆ لایەنی تر بەمەبەستی وەڵامدانەوەی پێداویستییەكانیان.
: ٥- سەنتەری كۆمەڵایەتی
سەنتەرەكان لە كەمپی عەربەت بۆ پەنابەران و ئۆفیسی سەرەكی CDO لە سلێمانی و چەمچەماڵ خزمەتگوزاری كۆمەڵایەتی پێشكەش بە پەنابەران و خەڵكی خانەخوێ دەكەن بە هاوبەشی لەگەڵ UNHCR.
گرنگترین چالاكییەكانی ئەم پڕۆژەیە بریتیە لە
ا- کردنەوەی خول و پرۆگرامی كورت خایەن وەك ئینگلیزی, كومپیتەر, میوزك, سەرتاشی, دورمان هتد
ب- ڕەخساندنی خزمەتگوزاری تەكنەلۆجی سەرەتایی و ئینتەرنێت و هۆڵی خوێندنەوە بۆ پەنابەران و خەڵكی خانەخوێ
ج- کردنەوەی خولی كۆمپیتەر بۆ مامۆسایانی خوێندنگاكانی پەنابەران و خەڵكی خانەخوێ
د- ئەنجامدانی چالاكی كۆمەلایەتی و تەرفیهی و یان هەر بۆنەیەكی تری كۆمەلایەتی كە لە لایەن كۆمەڵگەوە رێك دەخرێت
ه- ڕەخساندنی ژینگەیەكی گونجاو بۆ منداڵان بۆ یاریكردن و بەسەربردنی كاتێكی خۆش لە ڕێی چالاكییەكانەوە
و- هەوڵدان بۆ بەرزكردنی ئاستی هۆشیاری پەنابەران و ڕێكخستنی سیمینار دەربارەی پێكهێنانی خێزان و یەكگرتنەوەی خێزان و كێشەی ڕۆژانە و هەروەها ڕاوێژكاری لەسەر بابەتی تەندروستی.
ی- دیاری كردنی حاڵەتی پێداویستی تایبەت و ناردنیار بۆ لایەنی پەیوەندیدار بە مەبەستی وەڵام دانەوەی داواكاریەكانیان

یەكێكە لەو پروژانەی كە ڕێكخراوی CDO بە هاوبەشی لەگەڵ ئاژانسی نەتەوە یەكگرتوەكان UNHCR جێ بەجێی دەكات. ئامانجی ئەم پرۆژەیە پێشكەش كردنی خزمەتگوزارییە بە ئاوارە ناوخۆییەكان لە سنووری پارێزگای سلێمانی و ئیدارەیگەرمیان و خانەقین لە ڕێگەی چوار بەشی سەرەكییەوە كە بریتین لە (تۆمار, یاسایی, پارێزگاریی, سەنتەری كۆمەڵایەتی).
: ١- بەشی تۆمار
كاری ئەم بەشە تۆمار كردن وئامادە كردنی زانیاری تەواوی ئاوارەی نوێ و گەڕاوەیەبە پاڵپشتی كردنی بەڕێوەبەرایەتی كۆچ و كۆچبەرانی سلێمانی كە دەتوانرێت پشتی پێ ببەسترێت وەك سەرژمێریەكی گشتی لە پلانی كارەكانمامدا و چەندین لایەن و ڕێكخراو سودیان لێ وەرگرتوە بۆ كاتی دابەشكردنی هاوكاری و بەدواداچون و لێكۆڵینەوە لە بارودۆخی ئاوارەكان.
: ٢- بەشی یاسایی
پارێزەرەكانی ئەم بەشە بەدواداچون دەكەن بۆ كەیسی یاسایی ئاوارەكان لە ڕێگەی پێشكەش كردنی ڕاوێژ و هاوكاری یاسایی بێ بەرامبەر وەك نوێنەرایەتی یاسایی, ڕاوێژ و ڕێكخستنی هۆشیار كردنەوەی یاسایی. هەروەها كارئاسانیان كردوە بۆ ئاوارەكان لە كاتی جێبەجێ كردنی كارەكانیان لە دامودەزگا حكومیەكاندا.
: ٣- بەشی پارێزگاریی
ئەم بەشە چاودێری خزمەتگوزاری و پێداویستی ئاوارەكان دەكات لە ڕێگەی چاوپێكەوتن لەگەڵ ئاوارەكان و هەڵسەنگاندنی گوزەرانیان. تیمی پارێزگاری بەشێكی زۆر لە كێشە سەرەكیەكانی ئاوارەكانی گەیاندوە بە لایەنە بەرپرسەكان و كاری كردوە بۆ چارەسەر كردنیان وەك كێشەی ئاسایش,تەندروستی, خوێندن, خۆراك, هەروەها دەستبەجێ هەڵسەنگاندنیان كردوە بۆ ئاوارە تازەكان.
: ٤- سەنتەری كۆمەڵایەتی
هەردوو سەنتەری كۆمەڵایەتی كەلار و پیرەمەگرون كاردەكەن بۆ پەرەپێدانی توانا و ناساندن و و بەهێز كردنی پەیوەندی كۆمەڵایەتی و تێكەڵا كردنی كەلتوری ئاوارەكان و كۆمەڵگەی خانەخوێ لە ڕێگەی ئەنجامدانی چەندین چالاكی جیاواز وەك كردنەوەی خولی ڕاهێنان,وەرشەی هۆشیاری پێدان, كەمپین و وۆرك شۆپ. هەروەها خۆبەخشەكانی كۆمەڵگە یارمەتیدەرن لە دیاریكردن و ڕەوانە كردنی ئەو كەیسانەی پێویستیان بە هاوكاریە.
پەیوەندی
ناونیشان : سلێمانی شەقامی پیرەمگرون چوار ڕیانی ئەمنە سورەکە؛
ژمارەى تەلەفۆن: 6703 320 053
4095 963 0770
3118 111 0750
ئیمەیڵ: info@old1.cdo-iraq.org